لیژنەی نەوت و وزەی ئەنجومەنی نوێنەران ھۆشداریی دەدات لەکەمبوونەوەی ھەناردەی نەوتی عێراق و داوای بەگەڕ خستنەوەی کارگە پەککەوتووەکان دەکات . “عەلی مەعارج” جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی نەوت و وزەی ئەنجومەنی نوێنەران، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: پێویستە لەسەر حکومەتی عێراق تەنھا پشت بە داھاتی فرۆشی نەوت نەبەستێت و چاکسازیی ئابووری راستەقینە ئەنجام بدات ، چونکە نرخی نەوت لە دابەزیندایەو ئەگەری ئەوەش ھەیە لەداھاتوودا نەوتی ھەناردەکراوی عێراق کەم بکات .جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی نەوت و وزەی نوێنەران ئاماژەی بەوەشکرد: کارگەیەکی زۆر ھەیە لە پارێزگاکانی عێراقداو لە کار کەوتوون و حکومەت دەتوانێت بە پلانێکی گونجاو ئەو کارگانە نۆژەن بکاتەوەو ھەندێکیان تەرخان بکات بۆ بەرھەم ھێنانی چەکی سوو، ناکرێت بۆ ھەمیشەیی حکومەت تەنھا پشت بە داھاتی فرۆشی نەوت ببەستێت.بودجەی گشتی دەوڵەتی عێراق بەرێژەی ٩٠% پشت بەداھاتی فرۆشی نەوت دەبەستێت، بەڵام بەھۆی داشکانی نرخی نەوتی خاو لەناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٤ ەوە بەرێژەی زیاتر لە ٦٠%، حکومەتی عێراق پەنای بردۆتە قەرزی دەرەکی بۆ پرکردنەوەی کورتھێنانی بودجەی ساڵی ٢٠١٥ی عێراق کە پێشبینی دەکرێت بگاتە زیاتر لە ٢٥ ملیار دۆلار.
- بۆ بینینی لۆگۆ یەکان کلیک بکە لەسەر لۆگۆ
- بۆ خستنەڕوی کۆد بەستەرێک لەنێون کۆد دابنی [pre]کۆدەکەی ئەتهەوێت[/pre]
- بۆ خستنە ڕووی وێنە بەستەرێک لەنێوان وێنە دابنێ [img]وێنەی ئەتهەوێت[/img]
- بۆ خستنەسەرى ڤيديۆ [يوتيوب] تەنها بە بەيەك گەياندنى بەستەرى ڤيديۆ وەك http://www.youtube.com/watch?v=0x_gnfpL3RM



































تکایە کۆمێنت بنوس " "