کۆبوونەوەی ٥ قۆڵی لەبارەی پرسی سەرۆکایەتی ھەرێم لە شاری ھەولێر دەستیپێکرد
کۆبوونەوەی ٥ قۆڵی لەبارەی پرسی سەرۆکایەتی ھەرێم لە شاری ھەولێر دەستیپێکرد و بڕیارە ئەو ٦ خاڵەی کە ماوە دەرباری پرسی سەرۆکایەتی ھەرێم یەکلایبکرێنەوە کە لە کۆی ١٩ خاڵ ١٣ خاڵ لەلایەن ٥ حزبەکە پەسەندکراوان. لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەی رابردوودا پێنج حزبەکە لەبارەی چەند خاڵێکی تایبەت بە رێکخستنەوەی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان رێککەوتن.یەکێک لەو خاڵانەی کە لە کۆبوونەوەکەی یەکێتی و گۆڕان و پارتی و یەکگرتوو کۆمەڵ لەسەری رێککەوتن بریتییە لەوەی سەرۆکی ھەرێم دەسەڵاتی ھەبێت داوای بەڕێوەچوونی یەکەم کۆبوونەوەی خولی نوێی پەرلەمان بکات.ھەروەھا دەسەڵاتی پەسەند کردن یان رەتکردنەوەی یاساکانی پەرلەمانی ھەیەو دەشتوانێت پرۆژە یاساش پێشکەشی پەرلەمان بکات.ھاوکات رێککەوتن کە راگەیاندنی باری نائاسایی لەدەسەڵاتی سەرۆکی ھەرێمدا بێت، بەڵام ھێشتا لایەنەکان بۆچوونی جیاوازیان ھەیە کە راگەیاندنی باری نائاسایی لەسەر داوای دوو لەسەر سێی پەرلەمانتاران بێت یاخود ئەنجومەنێک کە لە سەرۆکایەتی ھەرێم و حکومەت و پەرلەمان پێکبێت، بڕیاری لەبارەوە بدات. یەکێکی دیکە لە خاڵە ناکۆکی لەسەرەکان بریتییە لەوەی دوای ھەڵبژاردن سەرۆکی ھەرێم، سەرۆکی لیستی براوەی یەکەم بۆ پێکھێنانی حکومەت رابسپێرێت، یاخود سەرۆکی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی کە لەنێوان لیستە براوەکاندا پێکدەھێندرێت.



































تکایە کۆمێنت بنوس " کۆبوونەوەی ٥ قۆڵی لەبارەی پرسی سەرۆکایەتی ھەرێم لە شاری ھەولێر دەستیپێکرد "