کارکردنێکی زۆر ئەگەرەکانی توشبون بەجەڵتەی مێشک زیاد ئەکات

لە توێژینەوەیەکدا کە لەلایەن ژمارەیەک لە زانایانی یەکێک لە زانکۆکانی بەریتانیاوە ئەنجامدراوە دەرکەوتووە کە کارکردنی زۆر و بەشێوەیەکی بەردەوام کە ھەفتانە بگاتە ٥٥ سەعات ، ئەگەرەکانی تووشبونی مرۆڤ بە نەخۆشی جەڵتەی مێشک زیاد دەکات ، ئەمەش بەراورد بەو کەسانەی ھەفتانە ٣٥ بۆ ٤٠ سەعات کاردەکەن .
لە توێژینەوەکەدا چاودێری ٦٠٠ ھەزار کەس کراوە کە ماوەی ٧ بۆ ٨ ساڵ بوە دەستیان بەکارکردن کردووە لە ئەنجامدا دەرکەوتووە کە ئەوانەی ھەفتانە ٥٥ سەعات کاریان کردووە زوتر دوچاری جەڵتەی مێشک بوون و لەکۆی ئەو ٦٠٠ ھەزار کەسەش کە چاودێریان لەسەر بووە ٤ ھەزار و ٧٦٨ کەسیان دووچاری جەڵتەی دڵ و ھەزار و ٧٢٢ کەسیشیان دووچاری جەڵتەی مێشک بوون ، توێژەرەوان ئاماژەشیان داوەبەوەی کە کارکردن بۆ ماوەی ٥٥ سەعات لە ھەفتەیەکدا بە رێژەی لە سەدا ٣٣ حاڵەتەکانی توشبونی بە جەڵتـەی مێشک زیاد کردووە


































تکایە کۆمێنت بنوس " کارکردنێکی زۆر ئەگەرەکانی توشبون بەجەڵتەی مێشک زیاد ئەکات "